Aybala Arpacı,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
ناسا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوی سروشتی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگ بێته نزیكترین ئاست له‌گه‌ڵ زه‌ویدا. ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌وه ته‌نیا له 2016 روونادات، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا نزیكترین دیمه‌نی پڕبوونی مانگه له سه‌ده‌ی 21میندا.
ناسا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوی سروشتی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگ بێته نزیكترین ئاست له‌گه‌ڵ زه‌ویدا.
ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌وه ته‌نیا له 2016 روونادات، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا نزیكترین دیمه‌نی پڕبوونی مانگه له سه‌ده‌ی 21میندا.
مانگ، كه تا 25ی تشرینی دووه‌می 2034 هێنده له زه‌وی نزیك نابێته‌وه، پاش 68 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار %14 گه‌وره‌تر ده‌بێت و %30 رووناكتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به‌لای زانایانه‌وه نزیكترین دیمه‌نی مانگه كه له ماوه‌ی 70 ساڵدا مرۆڤایه‌تی بیبینێت.