Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی خووگرتن به مادده‌كان و ژه‌هراوی بوون و زانسته‌كانی ده‌رمان له زانكۆی ئه‌گه پڕۆفیسۆر دكتۆر ھاكان جۆشكونۆڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م دواییه خووگرتن به مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی كۆمه‌لایه‌تی مرۆڤ كردووه.
له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئه‌نادۆڵو جۆشكونۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه خووگرتن به مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه نه‌خۆشییه‌كی مێشكه و په‌یوه‌ندی به چه‌ند بابه‌تێكی ده‌روونی و هه‌ڵسوكه‌وت و كۆئه‌ندامی ده‌ماره‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێـت.
ناوبراو جه‌ختی كردۆته‌وه كه له توركیا جگه له خووگرتن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه كحولییه‌كانه‌وه، چه‌ندین جۆری دیكه‌ی خووگرتن له منداڵان و پێگه‌یشتوواندا ده‌ركه‌وتووه، له‌وانه به‌تایبه‌تی باسی له خووگرتن به مۆبایله زیرهكانهوه كرد.
جۆشكونۆڵ رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆژیادا خووگرتن به ته‌له‌فزیۆنه‌وه شوێنی بۆ خووگرتن به كۆمپیوته‌ره‌وه چۆڵ كرد و ئه‌ویش بۆ خووگرتن به مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه.
جۆشكونۆڵ دەڵێت: "سه‌ره‌تا خووگرتن به ته‌له‌فزیۆنه‌وه هه‌بوو، دواتر خووگرتن به كۆمپیوته‌ر و خووگرتن به یارییه كۆمپیوتهرییهكانهوه ده‌ستی پێ كرد. به‌م دواییه‌ش خووگرتن به مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه له هه‌ڵكشانه. منداڵان ده‌بینین له‌ده‌ستی هه‌ریه‌كێكیاندا مۆبایلێكی زیره‌ك هه‌یه، ته‌نها منداڵان نییه به‌ڵكو پێگه‌یشتووانیش وایان لێ هاتووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر نادوێن. ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌كان و دیداره‌کانی تایبه‌تیشدا هه‌یه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیارترین نیشانه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی خووی مۆبایله زیرهكانن ئه‌وه‌یه كه شه‌وان دره‌نگ ده‌خه‌ون. رۆژی دواتر دره‌نگ ده‌گەنە خوێندنگه و له پۆلدا خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت و وانه‌كانیان باش ناخوێنن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌وباره‌وه خیزانه‌كان ئه‌ركی گه‌وره‌یان له‌سه‌رشانه.