Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رهخنهی له دروستكردن و بهكارهێنانی چهكی كۆمهڵكوژ و وڵاتانی خاوهن چهكی ئهتۆمی گرت و گوتی: ''ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ سەرچاوەی زانست و زانیارییدا نییە. بە گوزارشتی مۆدێرن، ئێمە مرۆڤی تەکنۆفۆبیک نیین. با سەرەتا ئەمە دیاریی بکەین. ئێمە سەبارەت بە پێشکەوتنە تەکنەلۆجی و زانستییەکان تەماشای ئەوە ناکەین کە لە کوێ بەرهەم هێنراوە، بەڵکو تەماشای هەریەک لە ئامانجی بەکارهێنانی، بۆچی سوودی لێ دەبینرێت و پەیوەستە بە چ شتێکی ژیانی مرۆڤەوە، دەکەین''.
له میانی بهشداریكردنی له چوارهمین كۆنگرهی نێودهوڵهتیی زانستیی یهشیلایدا له ئیستانبوڵ، ئهردۆغان وتارێكی پێشكهش كرد و گوتی: "ئەمڕۆ کە سەیری بۆچوونی داکۆکیکارانی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکی بکەین، دەبینین یەکێکیان ١٥ هەزار تا ١٦ هەزار ناوەکی هەیە. ئەوەکەی دیکە ١٢ هەزار و ٥٠٠ ناوەکی هەیە ئەوەی دیکەیشیان حەوت هەزار و ٥٠٠ ناوەکی هەیە. ئەو ژمارانە کارەساتن. تۆ مافی بەکارهێنانیت هەیە لە کوێ بتەوێت و لە چ کاتێک. بەڵام پەنجەت رادەوەشێنی و بە ئەوەکەی دیکە دەڵێیت 'تۆ ناتوانیت'. کێشەکە لەوەدایە. ئەمەش ئاڵوودەبوونە. پێویستە بە وریاییەوە ئەمە هەڵسەنگێنین. ئەمەش ئاڵوودەبوونێکی زیهنییە".
ئەردۆغان گوتیشی: ''چوار سەدە لەمەوبەر کۆرئۆغڵو گوتبووی 'تفەنگ دۆزرایەوە، مەردایەتیی شێوا'. ئێمەش ئەمڕۆ دەڵێین بەرهەمی تەکنەلۆجیای مۆدێرن، چەکە کۆکوژەکان درووستکران و مرۆڤایەتی کۆتایی هات''.
سەرکۆماری تورکیا، جهختیكردهوه كه هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ سەرچاوەی زانست و زانیارییدا نییە و گوتی: "بە گوزارشتی مۆدێرن، ئێمە مرۆڤی تەکنۆفۆبیک نیین. با سەرەتا ئەمە دیاریی بکەین. ئێمە سەبارەت بە پێشکەوتنە تەکنەلۆجی و زانستییەکان تەماشای ئەوە ناکەین کە لە کوێ بەرهەم هێنراوە، بەڵکو تەماشای هەریەک لە ئامانجی بەکارهێنانی، بۆچی سوودی لێ دەبینرێت و پەیوەستە بە چ شتێکی ژیانی مرۆڤەوە، دەکەین''.
ناوبراو بهم جۆره باسی له داهێنانی چهك كرد:
''چوار سەدە لەمەوبەر کۆرئۆغڵو گوتبووی 'تفەنگ دۆزرایەوە، مەردایەتیی شێوا'. ئێمەش ئەمڕۆ دەڵێین بەرهەمی تەکنەلۆجیای مۆدێرن، چەکە کۆکوژەکان درووستکران و مرۆڤایەتی کۆتایی هات''.
ئەردۆغان گوتی: "لای ئێمە پێوەر ئەوەیە تەکنەلۆجیا دژ بە سروشت نەبێت. پێوانە ئەوەیە کە تەکنەلۆجیا بۆ ژیان بەکاربهێنرێت نەک بۆ لەناوبردن".
ئهردۆغان بهم جۆره درێژهی به قسهكانی دا:
''بێگومان لە پشت هەر داهێنانێکەوە، عەقڵییەتێک کە هێناوێتییە بوون و تێڕوانینی بۆ جیهان هەیە، بوونی هەیە. بە دڵنیاییەوە نابێت هۆکاری بنەڕەتی ئەوەی کە موسڵمانان رابەرایەتیی خاوەنداریەتی بۆمب و مووشەکە ناوەکییەکان ناکەن، دواکەوتووییان نییە. تەکنەلۆجیایەکی لەوجۆرە، بەر لە هەموو شتێک پێشێلکارییە دژ بە عەقڵییەتیان، رووانینیان بۆ ژیان، مرۆڤ و سروشت''.
ئهردۆغان گوتی: "ئهوهی كه پێویسته ئێمه هێندهی بۆمبی ئهتۆمی بهرهنگاریی ببینهوه، ئهو عهقڵیهتهیه كه به رهوای دادهنێت لهسهر مرۆڤی بێتاوان تاقیبكرێنهوه".