Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە- AA
ناوەندی نیشتمانی بۆشایی و گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ناسراو بە ناسا و کۆمپانیاى گوگڵ ئاشکرایانکرد سیستمێکی خۆر دۆزراوەتەوە کە لە ٨ هەسارە پێکدێت.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن ناساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دۆزینەوەکە لە ئەنجامی شیتەڵکردنی ئەو ئاماژانەوە لەرێگەی زیرەکی دەستکردنی کۆمپانیاى گوگڵەوە بووە کە لە تەلەسکۆپی کێپڵەری بۆشایی ئاسمانەوە ناسا دەستیخستوون.
باس لەوەشکراوە ئەو سیستمی خۆرەی کە دوای دۆزینەوەی هەسارەیەکی دیکە بەناوی ''Kepler-90i" دۆزراوەتەوە و لە ٨ هەسارە پێکهاتووە، ناونراوە "Kepler 90".
ئەو سیستمە نوێیەی خۆر کە تازە دۆزراوەتەوە، ٢ هەزار و ٥٤٥ ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.
شارەزای بواری بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی تەکساس، ئاندرو ڤاندەربێرگ، لەمبارەیەوە دەڵێت "ئەو سیستمە نوێیەی کە دۆزراوەتەوە ڤێرژنێکی بچووکی سیستمی خۆرە و لەناوەوەیدا هەسارەگەلی بچووک و لەدەرەوەیدا هەسارەگەلی گەورە بوونیان هەیە".