Fakhradın Ibrahım Mohammad
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
ئاژانسی ئهمریكی بۆ گهشته ئاسمانییهكان و بۆشایی ئاسمان (NASA) وێنەیەکی دەریاچەی دووکانی بڵاوکردووەتەوە لەژێری نووسیوە "دەریاچەکە لەشێوەی داری کریسمسە".
ناسا وێڕای بڵاوکردەنەوەی وێنەکە، زانیاری لەسەر دەریاچەی دووکان بڵاوکردووەتەوە و نووسیوێتی "دەریاچەکە گەورەترین دەریاچەیە لە هەرێمی کوردستان و رووبەرەکەی 97 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و یەکێکە لە جوانترین شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان"
ناسا هۆکاری بڵاوکردەنەوەی وێنەکەی بۆ لێکچوونی بە داری کریسمس گەڕاندووەتەوە کە لە کانوونی یەکەمی 2018 لەلایەن ئەلێکس گێرست-ی فەلەکناس گیراوە.