Selma Kasap
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
- له ساڵی 2019دا چه‌ندین داهێنان كران كه گرنگترینیان بریتیبوون له: په‌ره‌دان به ته‌كنیكی دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی، به‌ده‌ستهێنانی مادده‌یه‌كی گه‌یه‌نه‌ری به‌هێز له پله‌ی گه‌رمی 23 ژێر سفر، قۆڵێكی ده‌ستكرد كه به هێزی مێشك كار ده‌كات، گۆڕینی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن بۆ كاربۆنی ڕه‌ق،چاندنی خانه‌ی ده‌ماری ته‌نها له‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌به‌سته.
له ساڵی 2019دا چه‌ندین داهێنانی گرنگ پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كران، پێنج له‌و داهێنانانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌بوون:
- په‌ره‌دان به ته‌كنیكی دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی
لێكۆڵه‌ره ئه‌مریكییه‌كان په‌ره‌یان به سیستمی به‌كارهێنانی تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی دا، له‌باره‌ی ئه‌م داهێنانه‌وه پڕۆفیسۆر بێلچهر مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری پزیشكی له ئینستیتیۆی تهكنهلۆچی ماساچوسێتس رایگه‌یاند: "له‌رێی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه‌وه ده‌توانرێت خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی "شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان" له قۆناغی سه‌ره‌تادا ببێنرێت".
بێلچهر ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌ڕێی ته‌كنیكه‌كانی رابردووه‌وه ده‌تواندرا خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی تا قۆڵایی سێ سانتیمه‌تر ببینرێت، به‌ڵام له ئێستادا ده‌تواندرێت تا قوڵایی هه‌شت سانتیمه‌تر خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی ببیندرێت.
له‌باره‌ی ئه‌م داهێنانه‌وه ڕاپۆرتێك له گۆڤاری "نه‌یچه‌ر ساینتێفیك ڕێپۆرتس" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- به‌ده‌ستهێنانی مادده‌یه‌كی گه‌یه‌نه‌ری به‌هێز له پله‌ی گه‌رمی 23 ژێر سفر
پڕۆفیسۆر پراكاپێنكا مامۆستا له زانكۆی چیكاگۆی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "گه‌یه‌نه‌رێكی به‌هێزیان له پله‌ی گه‌رمی 23ی ژێر سفر دروستكردووه، ئه‌م گهیهنهرهش "ئهنسانیم سوپه‌ر هایدرید"ه كه له نێوانی دوو ئه‌ڵماسدا و به به‌كارهێنانی په‌ستانێكی ئێجگار زۆر به‌رهه‌مهێندراوه، هه‌ر بۆیه بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه.
له‌باره‌ی ئه‌م داهێنانه نوێیه‌وه ڕاپۆرتێك له گۆڤاری "نه‌یچه‌ر ساینتێفیك ڕێپۆرتس" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
- قۆڵێكی ده‌ستكرد كه به هێزی مێشك كار ده‌كات
هه‌ردوو زانكۆی كارنهگی مێڵهن و مینه‌سۆتای ئه‌مریكی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شدا، په‌ره‌یان به ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێی قۆڵی ده‌ستكرد دا كه به‌بێ په‌یوه‌ستكردنی هیچ وایه‌رێك و ته‌نها به هێزی بیركردنه‌وه كارده‌كات. ئه‌م داهێنانه نوێیه له‌رێی به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندی مێشك و كۆمپیوته‌ر، قۆڵه ده‌ستكرده‌كه ده‌خاته‌كار و به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌پێی رێنماییه‌كانی مێشك جوڵه ده‌كات.
له دروستكردنی ئه‌م قۆڵه‌دا ته‌كنیكی ئهلهكترۆئێنسێفالۆگرافی به‌كارهێندراوه و ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له گۆڤاری "ساینس رۆبۆتیكس" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
-گۆڕینی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن بۆ كاربۆنی ڕه‌ق
ئه‌م داهێنانه یه‌كێكه له گرنگترین داهێنانه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن و له‌لایه‌ن دكتۆر ئیسرافیلزاده مامۆستای زانكۆی "RMIT" ئوستورالیا و تیمه‌كه‌یه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
-چاندنی خانه‌ی ده‌ماری ته‌نها له‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌به‌سته
له زانكۆی بریستۆڵی به‌ڕیتانیا په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیایه‌ك دراوه كه له كاتی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری خانه‌كانی دڵدا رێگرده‌بێت له‌وه‌ی خانه‌كان بچنه ناو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه دكتۆر پێریمان مامۆستای به‌شی بایۆماتریاڵس رایگه‌یاند: "ئه‌م داهێنانه واده‌كات ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دوای جه‌ڵده‌ی دڵ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، له كاتی چاره‌سه‌ره‌كه‌دا خانه ده‌مارییه‌كان ته‌نها له‌ناو دڵياندا بچێندرێن و به‌ر هیچ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌سته نه‌كه‌ون. له‌م ڕێیه‌شه‌وه ده‌توانرێت ملیۆنان نه‌خۆشی دڵ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌م داهێنانه‌ش له گۆڤاری "كێمیكاڵ ساینس" بڵاوكراوه‌ته‌وه.