ئه‌پڵ ٢٥ دۆلار ده‌داته خاوه‌ن ئایفۆنه كۆنه‌كان
ئه‌پڵ كه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ری به پاساوی خاوكردنه‌وه‌ی مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان رازی بووه ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بدات، له ئه‌گه‌ری داواكاری ئه‌واندا بڕیاری داوه بڕی ٢٥ دۆلار بداته ئه‌وانه‌ی مۆبایلی iPhone 6, 6S, 7, SE یان پێیه.
New York
نیویۆرك – AA
ئه‌پڵ كه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ری به پاساوی خاوكردنه‌وه‌ی مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كان رازی بووه ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بدات، له ئه‌گه‌ری داواكاری ئه‌واندا بڕیاری داوه بڕی ٢٥ دۆلار بداته ئه‌وانه‌ی مۆبایلی iPhone 6, 6S, 7, SE یان پێیه.
ئه‌پڵ دانی به‌وه داناوه كه له ٢٠١٧ به‌مه‌به‌ستی "رێگه‌گرتن له داخستنی چاوه‌ڕواننه‌كراو" توانای مۆبایله مۆدێل كۆنه‌كانی خاو كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی دۆسیه‌یان له‌سه‌ر تۆمار كرد.
به‌پێی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له نێوان كۆمپانیاكه و پارێزه‌رانی به‌كارهێنه‌رانیش ئه‌نجام دراوه كۆمپانیاكه دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا ناوه و بڕیاری داوه نرخی گۆڕینی پاتری بۆ ٢٩ دۆلار كه‌م بكایه‌وه. به‌ڵام زۆر كه‌س سه‌دان دۆلاریان خه‌رج كردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایلی نوێیان كڕیووه، ئه‌وانیش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیان دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆمار كردووه.
ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه له‌و باره‌یه‌وه دان به هه‌ڵه‌كه‌یشدا نه‌نابێت بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی به‌كارهێنه‌ران رێكبكه‌وێت و به‌ڵێنیی داوه ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بدات.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كانی جۆری iPhone 6, 6S, 7, SE داوا بكه‌ن، ئه‌وا كۆمپانیاكه ٢٥ دۆلاریان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن