Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
نیویۆرك - AA
به‌رپرسی باڵای كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی تیم كوك رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه له‌بواری ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێردا لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامده‌دات.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له Bloomberg TV كوك له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌پڵه‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر قسەی کرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و كارانه كارێكی بنچینه‌ییه بۆ ئه‌پڵ و گوتی، "ئێمه له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆجیای سیستمی ئۆتۆماتیك تواناكانمان چڕكردووه‌ته‌وه. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه دایكی هه‌موو پڕۆژه‌كانی ژیریی ده‌ستكرده. پێم وایه ئه‌مه سه‌ختترین پڕۆژه‌ی ژیریی ده‌ستكرده كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
كوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌كنه‌لۆژیای سیستمی ئۆتۆماتیك ده‌كرێت به سێ به‌شه‌وه كه هه‌ره‌یه‌كه له ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر و ره‌خساندنی كاری تاكسی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت پێكه‌وه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌پڵ له ساڵی 2014دا ده‌ستیكرد به به‌رنامه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر كه به پرۆژه‌ی تیتان ناسراوه، كه تیایدا نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندازیار كاریان كردووه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له مانگی نیساندا مۆڵه‌تی وه‌رگرت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا. له‌و ویلایه‌ته‌دا هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی Volkswagen, Mercedes Benz, BMW, General Motors, Ford, Nissan و Honda كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكانی Google, Tesla و Uber كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌كنه‌لۆژیای ئۆتۆمبێلی بێ شۆفیر له كه‌رته‌كه‌دا ركابه‌رایه‌تی زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و بواره بۆ ئه‌پڵ سه‌خت ده‌بێت.