Ömer Aydın,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
پاریس - AA
داواكاری گشتیی پاریس، له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ری تۆماركراوه بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كۆمپانیای گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌پڵ بكاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن داواكاری گشتیی پاریسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی "به ئه‌نقه‌ست هێواشكردنه‌وه‌ی" مۆدێله كۆنه‌كانی ته‌له‌فۆنی ماركه‌ی ئایفۆن بووه رۆژه‌ڤی رای گشتیی ده‌سته‌یه‌كی به‌كاربه‌ر سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆمار كرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و داوایه كردووه كه 27ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 تۆماركراوه و ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه لێكۆلینه‌وه‌یان له‌باره‌ی زنجیره‌یه‌ك بانگه‌شه له "فریودان" له‌سه‌ر ئه‌پڵ كردووه‌ته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی هێواشبوونه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ستی ته‌له‌فۆنه مۆدێل كۆنه‌كان، ئه‌پڵ سه‌ره‌تا دانی پێدانا و دواتر نووسراوێكی بۆ داوای لێبووردن بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه داشكاندنێكی گه‌وره ده‌كات له نرخی گۆڕینی باتریهكاندا.
له‌سه‌ر هه‌مان هۆكار له وڵاتانی دیكه‌ش سكاڵا له‌سەر ئه‌پڵ تۆماركراوه و دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه، كراونه‌ته‌وه.