Nuri Aydın,Rewa Mahmood Hasan
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە ناسا، جیم بریدەنستین لەبارەی ناکۆکییەکانی چەندین ساڵ دەربارەی پێکهاتەی پلوتۆ رایگەیاند، "پلوتۆ دەکرێت وەک هەسارە تەماشا بکرێت".
بەپێی هەواڵێکی Business Insider بریدەنستین لەمیانی سەردانی بۆ بینای بەشی زانستەکانی ئەندازیاری بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی Colorado Boulder قسەی کردووەو رایگەیاندووە، "دەتوانن بنووسن کە جارێکی تر بەڕێوەبەری ناسا بەپلۆتۆی گووتووە هەسارەیە.. من لەوبڕوایەدام، چونکە زانیم کە وایە".
بریدەنستین کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەزموونی بواری زانستییەوە نییە و لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە وەک سەرۆکی ناسا کاندید کرابوو، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە بە کەسێکی بێ ئەزموون وەسف کرابوو.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە بنچینەدا سەرۆکی ناسا لەنێوان ئەو کەسانەدا هەڵدەبژرێتدرێت کە لە دەزگایەکی سەربازیی یان ناوەندێکی زانستییەوە هاتوون و باس لەوە کراوە کە بریدنەستین ئەندامی پێشووی کۆنگرێس و فڕۆکەوانی هێزەکانی ئەمریکا بووە.
زانای ئەمریکی کلید تۆمباوخ لە ١٩٣٠ دا پلوتۆی دۆزیبوویەوە و مشتومڕەکان دەربارەی ئەوەی کە ئایا پلۆتۆ لە پێکهاتەی هەسارەدایە یان نا، بەردەوامیان هەیە.