Muhammet Ali Kemal
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئه‌مریكی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و بۆشایی ئاسمان (ناسا)، كاتژمێری ئه‌تۆمیی قووڵی بۆشایی ئاسمانی خسته‌كار كه ده‌رفه‌ت ده‌داته گه‌شتی قووڵی بۆشایی ئاسمانیی له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییكردنی زۆر كه‌متر به جیهانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی SpaceNewsfeed، كاتژمێری ئه‌تۆمیی قووڵی بۆشایی ئاسمان كه له تاقیگه‌كانی ناسا به‌رهه‌م هێنراوه و له مانگی حوزه‌یراندا به مووشه‌كێكی Falcon Heavyی كۆمپانیای SpaceXی ئه‌مریكی له خولگهكهدا جێگیركراوه، به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
كاتژمێری ئه‌تۆمیی قووڵی بۆشایی ئاسمان كه پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا له بۆشایی قووڵی ئاسماندا به شێوه‌یه‌كی پارێزراو و خۆڕسكانه بخولێته‌وه، به ئه‌ركێك بۆ ماوه‌ی ساڵێك هه‌ینی رابردوو له‌لایه‌ن ناساوه خرایه ئیش.
له حاڵه‌تی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ته‌كنه‌لۆژیاكه سه‌ركه‌وتوو بووه، كاتژمێری ئه‌تۆمیی قووڵی بۆشایی ئاسمان، له داهاتوودا وه‌ك مهكوكێك، بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمان له زه‌وی وه‌ربگرێت، رێگه بۆ گه‌شتی پارێزراوی قووڵی بۆشایی ئاسمان خۆشده‌كات و ده‌توانرێت وه‌ك كاپتنی كه‌شتییه‌كی بۆشایی ئاسمان به‌كاربهێنرێت.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له گه‌شته قووڵه‌كانی بۆشایی ئاسماندا به‌مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئاڕاسته‌ی ئامڕازهكه، ئاریهڵی زه‌به‌لاح بۆ ئاڕاسته‌كردنی نیشانه به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م نیشانانه له ئامڕازهكهوه بۆ سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
له سایه‌ی كاتژمێری ئه‌تۆمیی قووڵی بۆشایی ئاسماندا كه‌شتییه‌وانه ئاسمانییه‌كان له گه‌شته قووڵهكانیاندا بۆ بۆشایی ئاسمان بێ ئه‌وه‌ی پێویستییان به ناردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان بێت بۆ زه‌وی، ده‌توانن بزانن ئامڕازه‌كان كه‌وتوونه‌ته كوێوه.