Muhammet Ali Kemal
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره/تاران - AA
ئێران سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانیی دوورمه‌ودای خۆماڵیی نماییشكرد كه بانگه‌شه ده‌كات له S-300ی رووسی به‌هێزتره و نزیكه له S-400.
سیستمه دوورمه‌وداكه‌ی ئێران كه خۆماڵییه و ناوی "باوه‌ڕ ٣٧٣"ی لێنراوه له رێوره‌سمێكدا به به‌شداریی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، حه‌سه‌ن روحانی نماییشكرا.
حه‌سه‌ن روحانی له گوتارێكدا له میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی "باوه‌ڕ ٣٧٣" له S-300 به‌هێزتره و نزیكه له S-400.
روحانی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیداره‌ی واشنتۆن به ده‌ستبه‌رداربوون له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه "یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ژێرپێ خستووه و تیرۆری ئابووری په‌یڕه‌وكردووه"، پلانیشی وایه له رێگه‌ی فشاره‌كانه‌وه بگاته ئامانجه‌كه‌ی.
سه‌ركۆماری ئێران به وه‌ربیرهێنانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ٢٠١٨ گوتی: "سه‌ركه‌وتووبوون له‌وه‌ی له تاران و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی دیكه له رێگه‌ی خه‌ڵكانی سه‌ربه خۆیان، ئاڵۆزیی دروست بكه‌ن. وایانده‌زانی ئه‌م ئاڵۆزییانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان و كاربه‌ده‌ستان گرتییانهبهر له‌میانی پێنج رۆژدا، دۆخه‌كه پێچه‌وانه بوویه‌وه. ئێران له به‌رامبه‌ر پیلانگێڕیی بیانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد".
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه‌كرد ئه‌مریكا هه‌موو هێزی خۆی دژبە ئێران خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وان تا ساڵی رابردوو سه‌قامگیرتر بوون و رایگه‌یاند "هیچ كات ئه‌مریكام له‌مڕۆ ته‌نهاتر نه‌دیوه. دوایین پێشهاته‌كان ئه‌وه‌یان نیشاندا یه‌كه‌م وڵات كه له ناوچه‌كه هه‌ڵدێت ئه‌مریكایه".
- تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی "باوه‌ڕ ٣٧٣"
كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن "باوه‌ڕ ٣٧٣" له سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-300 به‌هێزتره و توانای هه‌یه ئامانجه‌كانی له دووریی ٢٠٠ كیلۆمه‌تر و له به‌رزیی ٢٧ كیلۆمه‌تر بپێكێت.
"باوه‌ڕ ٣٧٣" خاوه‌ن مووشهكهاوێژی "میعراج ٤"ی ستوونییە كه هاوكات ده‌توانێت شه‌ش ئامانج بپێكێت و راداری فره لایه‌نه‌یه و به مووشه‌كی "سه‌ییاد ٤"ی خۆماڵیی و چه‌ند جۆرێك مووشه‌كی دیكه‌ی زه‌وی به ئاسمان، پڕچهككراوه.
ساڵی ٢٠٠٧ رووسیا و ئێران رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به فرۆشتنی S-300 به بڕی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار به تاران واژووكردبوو، به‌ڵام به هۆی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئێران، سه‌رۆكی پێشووی رووسیا، دیمیتری مێدڤێدڤ رێككه‌وتننامه‌كه له ساڵی ٢٠١٠دا هه‌ڵپه‌سێردرابوو. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئێران ده‌ستی به په‌ره‌پێدانی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی "باوه‌ڕ ٣٧٣" كردبوو.
رووسیا له‌دوای واژووكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵاتانی ٥+١ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و هه‌ڵگرتنی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته له ساڵی ٢٠١٦دا ره‌وانه‌كردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-300ی بۆ تاران ته‌واوكردبوو.