Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Selen Temizer,Hemın Othman Mohammed
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
ئیدلب - AA
هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و رێككه‌وتنی ئیدلب ده‌كه‌ن، به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانیی رووسیا شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون-یان كۆنترۆڵكرد.
رژێم كه پشتیوانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بیانییانه‌ی هه‌یه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی رووسیا و سه‌ربازانی به‌كرێگیراو، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌كه.
هێزه‌كانی رژێم، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر خاڵه‌كانی كۆنترۆڵی فەقیر و نمر كه له به‌ری خۆرئاواوه ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه‌ن، دوێنێ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ خاڵی حەزاناتی كۆنترۆڵكرد و له هه‌موو روویه‌كه‌وه شارۆچكه‌كه‌ی گه‌مارۆدا.
هێزه‌كانی رژێم كه به‌و هه‌ڵمه‌ته شارۆچكه‌كه‌یان له باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه گه‌مارۆدا، چوونه ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌وه.
له پاڵ خان شه‌یخون-دا شارۆچكه‌كانی مۆریک و كهفهرزیتا لە گوندەواری حەما كه‌وتنه ژێر گه‌مارۆی رژێم.
له میانی هێرشه‌كانی رژێم و هێزه‌كانی ئێران‌دا بۆسه‌ر خان شه‌یخون رووسیا پشتیوانی ئاسمانیی چڕی پێشكه‌ش كرد.
- به هۆی هێرشه‌كانه‌وه ١١٢ هه‌زار كه‌س ناچاربوون له شارۆچكه‌كه هه‌ڵبێن
شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون سه‌ربه پارێزگای ئیدلب دوای ئه‌وه‌ی له چواری نیسانی ٢٠١٤دا رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیایی هێرشیكرده سه‌ر و ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، بووه رۆژه‌ڤی جیهان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا ئه‌مریكا له حه‌وتی نیساندا هێرشیكرده سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی شعێرات لە پارێزگای حومس.
ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا پشتڕاستی كرده‌وه كه هێرشه‌كه له لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌مجامدراوه.
رووسیا، ئێران و توركیا له ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا له كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانادا ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب-یان راگه‌یاند كه خان شه‌یخون-یش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌رده‌وام له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانییه‌وه ده‌كرایه ئامانج.
به هۆی هێرشه‌كانی رووسیا، گرووپه تیرۆریسییهكانی پشتیوانی ئێران و رژێمه‌وه، نزیكه‌ی ١١٢ هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه له شارۆچكه‌كه ده‌ژیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
له‌ئێستاشدا مه‌ده‌نی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه نه‌ماوه.