سوودان.. سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر سوێندی یاسایی خوارد
- له سوودان سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر، عه‌بدوڵڵا حەمدۆك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه دانراوه، سوێندی یاسایی خوارد و ، ده‌ستبه‌كار بوو.
Hartum
خه‌رتوم - AA
له سوودان سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر، عه‌بدوڵڵا حەمدۆك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌وه دانراوه، سوێندی یاسایی خوارد و ، ده‌ستبه‌كار بوو.
حەمدۆك له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له خه‌رتومی پایته‌خت، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی دادگای باڵا سوێندی خوارد.
عه‌بدوڵلا حەمدۆك كه یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ره، دوا به‌دوای رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، رایگه‌یاند: ''گه‌لی سوودان رێبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی مێژووی هاوچه‌رخی كرد. كاری له پێشینه‌مان راگرتنی جه‌نگ و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه به بێ به‌خشینه‌كان ئابووریی نیشتیمانی بنیات بنێین كه پشت به‌ستووبێت به به‌رهه‌مهێنان تا سوودان له‌سه‌ر پێی خۆی راگرێت و قه‌یرانی ئابووریی سه‌خت چاره‌سه‌ر بكات. پێشینه‌ی كار ده‌ده‌ین به بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسایی و دادپه‌روه‌ری. كارده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی سیستمێكی دیموكراسی كه رێزی جیاوازیه‌كان بگرین. ده‌بمه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌موو سوودانیه‌كان. به‌رپرسیاریه‌تێكی قورسمان وه‌رگرت. بابه‌تانێك هه‌ن وه‌ك نه‌هێشتنی هه‌ژاریی، خوێندنی بێ به‌رامبه‌ر و ته‌ندروستی كه مایه‌ی سه‌ودا نین''.
- عبدوڵڵا حەمدۆك كێییه؟
حەمدۆك كه له زانكۆی مانچسته‌ر له به‌ریتانیا دكتۆرای هێناوه له بواری ئابوورییدا، پۆستی سكرتاریه‌تی گشتیی كۆمسیۆنی ئابووریی ئه‌فریقای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیكا)ی به‌ڕێوه بردووه.
ئابووریناس حمادۆك كه له سوودان-دا پۆستی جۆروجۆری گرتووه‌ته ده‌ست، داواكاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری ره‌تكربووه‌وه بۆ بوونه وه‌زیری دارایی.
عه‌بدوڵڵا حمادۆك له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌یانی ئازادی و گۆڕانی هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی مه‌ده‌نییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی قۆناغی راگوزه‌ر كاندید كرا.
جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان دوێنێ له بڕیارنامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سه‌ربازیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت كه بۆ ماوه‌ی ٣٩ مانگ وڵات به‌ڕه‌وه ده‌بات ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان بۆ ماوه‌ی ٢١ مانگ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی نوێ كه بورهان-یش وه‌ك ئه‌ندام ئه‌ژمار ده‌كرێت تیایدا له ١١ كه‌س پێكدێت، كه پێنجیان ئیداره‌ی سه‌ربازی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ن، پێنجیان له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌ڵبژێردراون و یه‌كێكیشیان كه‌سێكی مه‌ده‌نیه كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
- به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری
ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سه‌ربازیی و هێزه‌كانی به‌یانی ئازادی و گۆڕان، رۆژی شه‌ممه ١٧ی ئاب، واژوویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری كرد كه كۆتایی به قه‌یرانی سیاسیی وڵات ده‌هێنێت و ده‌ست به ئیداره‌ی راگوزه‌ری هاوبه‌ش ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری له سوودان سێ میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت (ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ری) و كابینه و په‌رله‌مان. ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سه‌ربازیی كه دوای رێككه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌مڕۆ سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ستبه‌كاربوون و، وه‌ك یه‌كه‌م كاریش ئابوورییناس عه‌بدوڵلا حەمدۆك-ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران دانا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حەمدۆك له‌گه‌ڵ سوێند خواردنیدا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا له ٣١ی ئابدا سوێندی یاسایی بخۆن و ده‌ستبه‌كاربن.
پێشبینی ده‌كرێت له یه‌كی ئه‌یللودا كابینه‌ی حكوومه‌ت یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت بكات و، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیاریكران له ماوه‌ی سێ مانگدا په‌رله‌مان پێكبهێنرێت.
- گرنگترین مادده‌كانی رۆژه‌ڤی قۆناغی راگوزه‌ر
ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی، دادگایی كردنی ناوه سمبولیه‌كانی رژێمی پێشوو، ئه‌نجامدانی چاكسازی یاسایی، دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، دادگا و سوپا و، باشكردنی ره‌وشی ئابووریی له‌نێو گرنگترین مادده‌كانی قۆناغی راگوزه‌رن.
ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی سێی حوزه‌یران پێكده‌هێنرێت كه تیایدا هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای سوپا خۆپیشاندانیان كرد و، به‌هۆیه‌وه زیاد له ١٠٠ كه‌س كوژران.
ئه‌نجوومه‌نی قۆناغی راگوزه‌ر كه سێ ساڵ و سێ مانگ ده‌خایه‌نێت ٢١ مانگ سه‌رباز سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌شت مانگیش مه‌ده‌نی.
دوای قۆناغی راگوزه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئیداره‌ی سه‌ربازی به ته‌واوی راده‌ستی مه‌ده‌نی ده‌كرێت.
له ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا، له سوودان خۆپیشاندان دژ به سه‌ختی ژیان ده‌ستی پێكرد و له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا گۆڕدرا بۆ خۆپیشاندانی دژ به رژێم، به‌و هۆیه‌شه‌وه سوپا له ١١ی نیساندا ده‌ستوه‌ردانی كرد، به‌مه‌یش كۆتایی هێنرا به ٣٠ ساڵ حكومڕانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر.