Fahrettin İbrahim
22 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئازادییەکانی ئایینی".
بە بۆنەی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێ کە "هەرێمی کوردستان وەک بەهەشتێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەستی ستەم هەڵاتوون" و جەخت لەوە دەکاتەوە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی لە کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە رۆژی جیهانی قوربانیانی دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای ئایین و باوەڕ، جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک بەهەشتێکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەستی ستەم هەڵاتوون و هەروەها بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن و پێشخستنی ئازادی ئایینی لە کوردستان".