كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور و حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له جدده بێ ئه‌نجام كۆتاییهات
له یه‌مه‌ن شاندی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه جووداییخوازن، له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاتەکەیان له جدده نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
Yemen
یه‌مه‌ن- AA
له یه‌مه‌ن شاندی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه جووداییخوازن، له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاتەکەیان له جدده نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت داویه‌تییه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رۆكی شانده‌كه، عه‌یده‌روس زوبێدیی له‌گه‌ڵ شاندی هاوه‌ڵی جدده‌یان به‌ره‌و عه‌ده‌ن جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه بۆ یه‌مه‌ن نیشانه‌یه‌كه بۆ شكستخواردوویی كۆبوونه‌وه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور داواكاریی حكوومه‌تی یه‌مه‌نی بۆ جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه‌ی له عه‌ده‌ن كۆنترۆڵی كردوون، ره‌تكردووه‌ته‌وه.
شاندی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشووری جودایی‌خواز كه له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن، له‌سه‌ر داوای سعوودیه و به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی عه‌ده‌ن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی یه‌مه‌ندا، رۆژی سێشه‌ممه گه‌یشتبوونه شاری جدده‌ی سعوودیه.
هه‌مان رۆژ هێزه‌كانی پشتێنه‌ی ئه‌منیی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نه‌كه، له‌دوای پێكدادانی قورس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت، ناوه‌ندی پۆلیسی سه‌ربازییان له شاری كود له پارێزگای ئه‌بیه‌ن، كۆنترۆڵكردبوو.
- چی رووی‌دابوو؟
یه‌كه‌كانی پشتێنه‌ی ئه‌منیی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ن له یه‌مه‌ن، دوای چوار رۆژ له شه‌ڕ و پێكدادان له ١٠ی ئابدا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له عه‌ده‌ن و دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ته‌واو كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كرد.
حكوومه‌تی شه‌رعی به رابه‌رایه‌تی سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن، عه‌بدره‌بە مه‌نسوور هادی كه له ریازی پایته‌ختی سعوودیه نیشته‌جێیه، هه‌وڵی یه‌كه‌كانی حیزامی ئه‌منی به كوده‌تا ناوبرد.
ئیمارات كه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی جوداخوازی باشوور ده‌كات له هه‌مان كاتدا له ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌كات له جه‌نگی دژبه حووسییه‌كان و له‌نێو هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدایه به رابه‌رایه‌تی سعوودیه.
له یه‌مه‌ن پێشتر دوو ده‌وڵه‌ت هه‌بوون له باشوور و باكووری ئه‌و وڵاته كه له ساڵی ١٩٩٠دا، یه‌كیان گرت.
له كاتێكدا ساڵانێكه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حووسییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت درێژه‌ی هه‌یه، بۆچوونی ''جوداییخوازیی'' له ناوچه‌كانی باشوور دووباره سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و له‌ژێر ناوی ''بزووتنه‌وه‌ی باشوور'' بووه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جودایی‌خواز.
بزووتنه‌وه‌ی باشوور، ره‌وشی جه‌نگ و قه‌یرانه‌كانی وه‌ك هۆكار نیشانداوه و له ئایاری ٢٠١٧دا پێكهاته‌یه‌كی له‌ژێر ناوی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سیاسیی دروستكرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن