Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
واشنتۆن- AA
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له ئه‌مریكا بڕی چوار ملیار دۆلار له هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئیداره‌كه، كه‌مناكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه میدیای ئه‌مریكا به پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی باڵای ئه‌مریكی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به بڕی چوار ملیار دۆلار، بووه.
له لێدوانێكیشدا كه كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مریكی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه داویه‌تی، باسی له‌وه‌كردووه تره‌مپ به‌و شێوه‌یه بیریكردووه‌ته‌وه كه له هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كاندا زیاده هه‌یه و هه‌ربۆیه‌ش به‌دوای رێگاكانی بڕینی هاوكارییه‌كانه‌وه بووه، ئه‌و كاربه‌ده‌سته راشیگه‌یاندووه: "ئه‌وه ئاشكرایه كه له كۆنگرێس هیچ كه‌س خوازیاری بڕینی خه‌رجییه به‌هه‌ده‌ردانه‌كان، نییه".
پلانی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی چوار ملیار دۆلار له هاوكارییه ده‌ره‌كییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی كۆماریی و دیموكراته‌كانی له كۆنگرێس لێ كه‌وتبوویه‌وه.