Mohamad Misto,Levent Tok
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر هاوكاریی لۆجستیی ره‌وانه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا، كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، دوێنێ ئێواره كاروانێك كه له نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، له ده‌روازه‌ی سنووریی سمێلكاوه كه ده‌كه‌وێته نێوان عێراق و سووریا، چووه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌ش بینراوه كه خانووی كۆنتێینهر، بلۆكی كۆنكرێتی و ئۆتۆمبێلی درێژ له كاروانه‌كه‌دا بوون.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بارهه‌ڵگره‌كان بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ره‌وانه‌كراون.
له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مریكا هاوكاریی سه‌ربازیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات و له ئێستاشدا له سووریا له ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازییدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی هه‌ن.