Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
ئیدلب - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی لە حكوومه‌تی كاتی سووریا، فیراس جوندی رایگەیاند کە له هێرشه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د كه به چه‌كی كیمیاوی بۆسه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون سه‌ربه پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا ئه‌نجامی دا، زیاتر له 100 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 500ی دیكه‌ش كه زۆربه‌یان منداڵن باری ته‌ندروستییان تێكچووه.
فیراس جوندی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "كاتژمێر 07:15، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به بۆمبی هه‌ڵگری گازی ژه‌هراوی هێرشیان كرده سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون كه ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگای ئیدلب".
وه‌زیری ته‌ندروستی لە حكوومه‌تی كاتی سووریا رایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشخانه به‌شێوه‌یه‌كی پێویست له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و بریندارانه‌ی دۆخیان خراپه ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن و گوتی: "زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. 500 سڤیلیش كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌رکه‌وتووه و باری ته‌ندروستییان تێكچووه كه زۆربه‌یان منداڵن".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه مه‌ترسیی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ئارادایه.
له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، رژێمی ئه‌سه‌د چوار جار گازی كلۆری دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارهێنا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به گازی كلۆر هێرشیكرده سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخونی سه‌ربه پارێزگای ئیدلب.
شه‌وی رابردووش رژێم به گازی كلۆر هێرشی كرده‌سه‌ر شارەدێی ئەلهەبیت سەربە پارێزگای ئیدلب و له ئه‌نجامدا 20 كه‌س كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.