Selen Temizer,Fatih Erel,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
جنێڤ/ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێكۆلینه‌وه‌ی سووریا كه سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ناوچه‌ی خان شه‌یخونی پارێزگای ئیدلب كه به چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامیدا، گازی سارینی به‌كارهێناوه.
كۆمسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێكۆلینه‌وه‌ی سووریای سه‌ربه كۆنسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راپۆرته‌كه‌ی له‌باره‌ی سووریا بڵاوكرده‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رژێم له هێرشه‌كه‌ی 4ی نیسانی سه‌ر خان شه‌یخوندا، گازی سارینی به‌كارهێناوه.
له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌دا كه رژێم چه‌كی كیمیایی تێدابهكارهێنا، لانیكه‌م 100 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و، 500ی دیكه‌ش برینداربوون.
له راپۆرتی كۆمسیۆنه‌كه‌دا زانیاری ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی له 16ی ئاداردا كرایه سه‌ر گوندی جینهی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌ب و بە هۆیەوە 38 كه‌س له كاتی نوێژدا كوژران، ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیانكرده سه‌ر مزگه‌وتێك شكستیان هێنا له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له جینه و حه‌له‌ب، به‌وه‌یش مافی مرۆڤیان پێشێل كرد".
ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه هێرشه ئاسمانيیهكه له سووریا به هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامیدا كه ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی قاعیدهچیهكان بووه. به‌ڵام ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد كه ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی كرابوونه ئامانج ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ی ته‌بلیغ بوون كه به‌وه ناسراوه دووره له بۆچوونی توندڕه‌وی.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر پرسیاری ئاژانسی ئانادۆڵو، ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.