Mohammed Baqi Hussein
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
دیمه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شارەدێی خان شه‌یخون سه‌ربه پارێزگای ئدلیبی سووریا كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه به چه‌كی كیمیاوی هێرشی كرایه‌سه‌ر، له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئاسمانه‌وه تۆماركرا.
رۆژی 4ی نیسان رژێمی ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمیاوی هێرشیكرده سه‌ر شارەدێی خان شه‌یخون و گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 كه‌سی سڤیل و تێكچوونی باری ته‌ندروستیی زیاتر له 500 كه‌سی دیكه‌ی لێكهوتهوه.
تیمه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی خان شه‌یخونیان له‌ئاسمانه‌وه تۆماركرد و لهدیمهنهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێكی وێران بووه.
رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه، عه‌مباری چه‌كی كیمیاوی ئۆپۆزسیۆنی سووریای بووه.
به‌ڵام له دیمه‌نه‌كاندا ده‌بینرێت كه عه‌مباره‌كان له‌شوێنێكی دیكه‌دایه و دیواری به‌رز به چوارده‌وریاندا نابنرێت و ئه‌و دیوارانه‌ی به‌دیده‌كرێن نزم و رووخاون.
هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كه‌دا شوێنه‌واری سه‌ربازی ئۆپۆزسیۆن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی به‌جێماو نابینرێت.
رۆژێك دوای هێرشه‌كان تیمه‌كانی ئانادۆڵو له‌شوێنی رووداوه‌كه لە میانی رێپۆرتاژێکدا چاوپێکەوتنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدابوو.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و ناوچه‌یه جگه له سایلۆی دانه‌وێڵه بینای دیكه‌ی تێدا نییه و ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنیان تێدا به‌دینه‌كردووه.
پێشتریش سایلۆی خان شه‌یخون بۆردومانكراوه و وێران بووە.