Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئیدلب - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون سه‌ربه ئیدلب به گازی كلۆر ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 43 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
ئه‌نه‌س به‌ره‌كات كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ئیدلب له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له هێرشه‌كه‌ی رژێمدا بۆسه‌ر خان شه‌یخون 43 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 215ی دیكه‌ش به‌هۆی گازهكهوه باری ته‌ندروستییان تێكچووه. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه منداڵن".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ئیدلب وه‌رگیراوه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به گازی كلۆر هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخونی سه‌ربه ئیدلب.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كران.
شه‌وی رابردووش رژێم به گازی كلۆر هێرشی كرده‌سه‌ر شارەدێی ئەلهابیتی سەربە ئیدلب و له‌ئه‌نجامدا، 20 كه‌س كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.