Mazın Asad . Sarmand Hameed
05 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
حەلەب
لە شەشەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە باشووری حەلەب بۆ شکاندنی گەمارۆی رژێمی ئەسەد، فێرگەیەکی تۆپھاوێژ و دوو بنکەی سەر بە رژێم لە شاری حەلەب کۆنترۆڵ کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی نێوخۆی سووریا دەستی کەوتووە، سوپای فەتح (جەیشولفەتح) لە شەشەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری حەلەب، فێرگەیەکی تۆپھاوێژ و بنکەی چەکداری و بنکەیەکی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەكان کۆنترۆڵ کرد.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە لە شەڕوپێکدادانەکان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، کۆنترۆڵی شوقەکانی سەربازیی فێرگەی تۆپھاوێژەکەیان کردووە و راشیدەگەیەنن کە لە شەڕوپێکدادانەکاندا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی رژێم کوژراون.
ئەو سەرچاوانە روونیشی دەکەنەوە کە کۆنترۆڵکردنی قوتابخانەکە کە دەکەوێتە باشووری حەلەب خاوەن گرنییەکی زۆرە و ئاشکراشی دەکەن کە بەھۆی ھێرشێکی بۆمبی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر فێرگەکە، ئینجا توانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە شەڕوپێکداداندا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە تەقەمەنی گیراوە و راشگەیەندراوە کە رەنگە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا گەمارۆی سەر حەلەب بکشێندرێت.