Adham Kako,Mohamad Misto
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یه‌نرا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د و هاودهستهكانیهوه گه‌مارۆدراوه، هێرش بە چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامدراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سه‌ر به رژێم به‌چه‌كێك كه گازی كلۆر له‌خۆده‌گرێت، هێرشیان کردووەتە سه‌ر شاره‌دێی حەمورییه كه له‌ژێر گه‌مارۆدایه.
راگه‌یه‌نراوه كه به هۆی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان و داخرانی رێگاكانه‌وه، هێشتا نه‌زانراوه زیانه‌كان چه‌نده، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی شارهدێیەكه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه.
هێزه‌كانی رژێم له 12ی ئاداردا غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان كرده سێ بەش و حەوتی ئاداریش به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی حەمورییه كه ده‌كه‌وێته به‌شی باشوور، چه‌كێكی به‌كارهێنابوو كه گازی ژه‌هراویی له‌خۆگرتبوو.