Mehmet Tosun
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای تورکیا بڵاوی کردەوە کە لە ئۆپەراسیونێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی خواکورک و زاپ لە باکووری عێراق، هەشت ئامانجی تیرۆریستان لەناو بران.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، هه‌وڵه‌كان دژی پێگه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له باکووری عێراق به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌نجامدرا كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و ئامرازەکانی دیكه‌ی چاودێرییه‌وه دهستنیشانكرابوون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له ناوچەکانی خواکورک و زاپ لە باکووری عێراق، هەشت ئامانجی تیرۆریستان لەناوبران و فڕۆكه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان.