Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جه‌یمس جێفری له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی پارێزگای ئیدلب له سووریا، رایگه‌یاند: "ره‌وشی ئیدلب زۆر مه‌ترسیداره. زۆر به‌ڵگه هه‌یه له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌كی كیمیایی ئاماده كراوه".
جێفری له واشنتۆن پایته‌ختی ئه‌مریكا بۆ میدیاكاران دوا و رایگه‌یاند كه ره‌وشی ئیدلب خراپه.
جێفری كه له چەند رۆژی رابردوودا سه‌ردانی توركیا، ئیسرائیل و ئوردنی کرد گوتی: "ره‌وشی ئیدلب زۆر مه‌ترسیداره. زۆر به‌ڵگه هه‌یه له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌كی كیمیایی ئاماده كراوه".
ناوبراو له‌باره‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیشه‌وه گوتی: "ئه‌سه‌د داهاتووی نابێت وه‌ك حوكمڕانی سووریا. به‌ڵام رزگاربوون له ئه‌سه‌د كاری ئه‌مریكا نییه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جه‌یمس جێفری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتی ئه‌وه هاتووه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانیان له پێناو داهاتووی سووریا پرۆسه‌ی ئاشتی بخه‌نه واری جێبه‌جێكردن و هه‌وڵدانی هێزه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌دیش بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ده‌بێته هۆی "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بێپهروایانهی گژری" له ناوچه‌كه.
جێفری له ١-٤ی ئهیلوول به دوای یه‌كدا سه‌ردانی ئیسرائیل، ئوردن و توركیای كردبوو.