İslam Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلبه‌وه ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه پشتگیری هه‌وڵه به‌په‌له دیپلۆماتییه‌كانی توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
نوێنه‌ری هەمیشەیی سوید له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئۆڵۆف سكوگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ناوی هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، ملیۆنان كه‌س كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانی سووریاوه گه‌مارۆدراون و كۆچیان كردووه و ئازاری زۆریان چه‌شتووه و داوای له‌لایه‌نه‌كان كرد به رێگای دیپلۆماتی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سكوگ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیدلب مه‌ترسی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ناوچه‌كه، گوتی: "به قوڵی نیگه‌رانی ئۆپه‌راسیۆنه سهربازییهكانین كه له لایه‌ن رژێمی سووریا و رووسیا ته‌شه‌نه‌یان پێ ده‌درێت له باكووری رۆژئاوای سووریا كه له‌وانه‌یه كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه. ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازی ته‌واو بۆ سه‌ر ئیدلب ژیانی زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسی كه یه‌ك ملیۆنیان منداڵن. گه‌مارۆدانی بێبه‌زه‌ییانه‌ی رژێم و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌وانه‌یه ببێته هۆی شه‌پۆلێكی نوێی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ كه ته‌نانه‌ت ئه‌و سڤیلانهش بگرێته‌وه كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".
سكوگ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره چه‌كێكی كیمیایی له سووریا قبوڵكراو نییه.