Cüneyt Karadağ,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
به‌رلین – AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه به‌ره‌وپێشچوونی تۆكمه‌ی ئابووری توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی وڵاته‌كه‌یدایه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا (DPA)، به‌شی په‌یوه‌ندیدار به توركیا و دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئیدلبی هه‌ڤپه‌یڤینی ته‌له‌ڤیزیۆنی RTL/n-tv له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ بڵاوكرده‌وه.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگه‌یاند كه به‌ره‌وپێشچوونی تۆكمه‌ی ئابووری توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی وڵاته‌كه‌یدایه و گوتی: "ئه‌گه‌ر كارێك ئه‌نجام بده‌ین ببێەتە هۆی لاوازبوونی توركیا ئه‌وا ناتوانین كارێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان یه‌ك بگرێته‌وه".
ئه‌نگێلا مێركڵ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌ڵمانیاوه گوتی: "راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه نابێت به‌رده‌وام به ره‌ش یان سپی بیر بكه‌ینه‌وه. له ئه‌ڵمانیا سێ ملیۆن تورك ده‌ژی بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌یه".
له به‌شێكی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ئەمڕۆ په‌خش ده‌كرێت، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ره‌وشی ئیدلب و ئه‌گه‌ری هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ی سووریا داوای كرد خۆ به‌دووربگیرێت له كارێك كه كاره‌ساتی مرۆیی له ئیدلب لێده‌كه‌وێته‌وه.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بنه‌مای سه‌ره‌كی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕهوییە، به‌ڵام پێویسته گیانی هاووڵاتیی مەدەنی بپارێزرێت.
ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌گه‌ل سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان قسه‌ی كردووه.