Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئیدلب - AA
له پارێزگای حه‌ما ناوه‌ڕاستی سووریا و پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی و هێڵه‌كانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمیان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ له شارۆچكه‌ی كه‌فه‌ر زیتای باكووری حه‌ما و ناحیه‌ی تهمهنیهی باشووری ئیدلب بۆردومانی ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی و هێڵه‌كانی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا ئەلحاج له لێدوانێكیدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی له ناحیه‌ی ته‌مه‌نیه كرایه ئامانج. ناوه‌نده‌كه‌مان زیانی ماددی به‌ركه‌وت و له‌كاركه‌وت".
تا ئیستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانیه‌كانی ئه‌و هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.