Aynur Ekiz,Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سبەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی سەبارەت بە سووریا لە تاران، سازدەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ ناکۆکییەکانی سووریا، ئەو هەوڵە هاوبەشانەی پێکەوە لە چوارچێوەی میکانیزمی ئاستانا و پرۆسەی سیاسییدا دراون لە میانی لووتکەکەدا تاوتوێدەکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پێشهاتانە دەکرێت کە لە لووتکەکەی نیساندا کە لە ئیستانبوڵ سازکرا، باسکرابوون هەروەها ئەو هەنگاوانە دەستنیشان دەکرێن کە دەکرێت لە داهاتوودا بنرێن.
هەروەها لە کۆبوونەوە دووقۆڵی و سێقۆڵییەکانی ئەردۆغان لەگەڵ هاوتاکانیدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەک لە ئێران و رووسیا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکرێن.