وەزیری بەرگریی تورکیا دوای کۆبوونەوەکەی ناتۆ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار: "گوتبوومان کە رێگە بە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر لەسەر سنوورەکانمان نادەین. لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانیشمانەوە رێگریمان لە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر گرت".
Ankara
بڕۆکسل- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری بەرگریی یۆنان کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان ئەنجامدا. چاوەڕێش دەکەین ئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە لە قۆناغی ئایندەدا ببینین".
ئاکار، دوابەدوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ناتۆ لە نوێنەرایەتی تورکیا لە ناتۆ لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووەوە و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا، باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ بەشێوەیەکی چڕ بەڕێوەچووە و رایگەیاند: "بەگرنگییەوە گفتوگۆ لەسەر پرسە سەربازیی و بەرگرییەکان کرا. هەروەها پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش بەتایبەت پرسی ئەفغانستان لەلایەن وەزیرەکانەوە تاوتوێ کرا. ئێمە وەک تورکیا هەموو بۆچوونەکانی خۆمان بە روون و ئاشکرایی خستەڕوو".
ئاکار، جارێکی دیکەش ئەوەی دووپاتکردەوە کە تورکیا بەرەنگاری هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، فەتۆ و یەپەگە/پەکەکە بووەتەوە و رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەمان خستەڕوو کە تیرۆریست هیچ ئایین و نەتەوەیەکی نییە و ئێمە بە تێڕوانینی 'تیرۆریست تیرۆریستە' بەرەنگاری تیرۆر بووینەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لەپاڵ قسە کردن لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ-یەکێتیی ئەورووپا، گفتوگۆ لەسەر گۆڕانی کەشوهەواش کراوە و گوتی: "ئەوەمان وەبیرهێنایەوە کە تورکیا پڕۆتۆکۆڵی پاریس-ی پەسەند کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا و هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەمان دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست کردووە و لەسەریشی بەردەوام دەبین".
خوڵوسی ئاکار، جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا تا ئێستا سەرجەم بەرپرسیارییەتییەکانی لە چوارچێوەی ناتۆ بەجێهێناوە و لەمەودواش بەردەوام دەبێت، گوتیشی: "ماوەی ٧٠ ساڵە ئەندامێکی شەرەفمەندی رێکخراوی ناتۆ-ین. بەرپرسیارییەتییەکانمان دەزانین و تا ئێستاش بەرپرسیارییەتییەکانمان بەجێهێناوە و لەمەودواش بەردەوام دەبین".
- "رێگریمان لە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر گرت"
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی بوونی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە باکووری عێراق و سووریا، ئاکار رایگەیاند: "تورکیا رێز لە سەروەری و سنوورەکانی هەموو وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و تەنها ئامانجی لەناوبردنی تیرۆریستانە".
خولوسی ئاکار، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە تورکیا لە پاڵ پاراستنی سنوورەکانی خۆیدا سنوورەکانی ناتۆشی پاراستووە و رایگەیاند: "گوتبوومان کە رێگە بە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر لەسەر سنوورەکانمان نادەین. لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانیشمانەوە رێگریمان لە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر گرت".
وەزیری بەرگریی تورکیا دەربارەی بەرەوپێشچوونەکانی باکووری سووریا، گوتی: "لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا چەند رێککەوتنێکمان هەیە. لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنانەدا ئێمە ئەرکەکانی خۆمان بەباشترین شێوە بەجێهێناوە. بەبیر لایەنی بەرامبەریش دەهێنینەوە کە ئەوانیش ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. لە سووریا ئاگربەستێک هەیە، هەرچەندە ناوبەناو پێشێل دەکرێت، پەلامار و پێکدادان روودەدات بەڵام بەگشتی ئاگربەستی سووریا بەردەوامە. دوای کۆبوونەوەکەی سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ بەڕێز پۆتین لە شاری سۆچی، رەوشی سووریا ئارامتر بووەوە، بەڵام لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا تەقینەوەیەک لە دیمەشق روویدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٤ سەربازی سوپای سووریا، دوای ئەم پەلامارەش رژێمی ئەسەد هێرشی کردە سەر پارێزگای ئیدلب و لە ئاکامدا ١٠ هاووڵاتی مەدەنی بێ‌تاوان کوژران. ئەو هاووڵاتییانەی ئیدلب هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی دیمەشق-ەوە نەبوو".
ئاکار، ئاماژەی بەوەشدا کە هەوڵەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی ژیان لەو ناوچانەی باکووری سووریا کە لە تیرۆریستان پاک کراونەتەوە بەردەوامە و گوتی: "هەندێک کەس بەهەڵە لێکدانەوە بۆ ئەم هاوکارییانەمان دەکەن و پێیانوایە کە ئێمە لەوێ نیشتەجێ دەبین. مرۆڤ ناتوانێت بەبێ نان و ئاو و پەناگە بژی. هەوڵەکانی ئێمە لەو ناوچانە بۆ دابین کردنی ئەم پێدوایستییانەیە".
ناوبراو، دەربارەی رەوشی ئیدلب رایگەیاند: "ئامادەیی ئێمە لەوێ گرنگە و رێگری لە کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی ئەسەد دەکات. رێگری کردن لەم پەلامارانەش لێشاوی کۆچ و توندڕەوی دەوەستێنێت".
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به دیالۆگ كێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه، رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قوبرس له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆلاش پاناگیۆتۆپۆولۆس'ه‌وه گوتی: "لەگەڵ وەزیری بەرگری یۆنان کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان ئەنجامدا. چاوەڕێش دەکەین ئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە لە قۆناغی ئایندەدا ببینین".
خولوسی ئاكار جه‌ختی كه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و لێدوان و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان هیچ سوودێكیان نییه و گوتی: "به هاوتا یۆنانییه‌كه‌مم گوت كه پێویسته رێگه له‌و جۆره لێدوان و كارانه بگیرێت كه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان. وێڕای بوونی هه‌ردوولامان له ناتۆ گه‌ڕان به دوای هاوپه‌یمانی نوێ‌دا زیان به ناتۆ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش ده‌گه‌یه‌نێت و بێمتمانه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به "پێشبڕكێی خۆپڕچه‌ككردنی یۆنان" له ماوه‌یه‌ی دواییدا، ئاكار گوتی: "ده‌ڵێن ئه‌مه له دژی توركیا نییه، ئه‌ی باشه له دژی كێیه؟ توركیا هیچ كاتێك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو، به‌هێز و كاریگه‌ری ئه‌وانه. هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ی یۆنان كه خه‌ڵكی یۆنان خۆی كێشه‌ی قه‌یرانی ئابووری هه‌یه ژیانی گه‌لی یۆنان سه‌ختتر ده‌كات".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا تیشیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاره ته‌كنیكییه‌كان بۆ دابینكردنی ئێف-١٦ ده‌ستیان پێ كردووه و گوتی: "چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ین. به‌هێزبوونی توركیا به واتای به‌هێزبوونی ناتۆ دێت".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له باكووری سووریا خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ین. كه كاتی خۆی هات به‌پێی پێویست وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه. ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان چیمان لێ بخوازن وه‌ك چۆن به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئه‌نجاممان داون به‌م جۆره به‌رده‌وام ده‌بین".