İslamabad
ئیسلام ئاباد – AA
له كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له ئه‌فغانستان نزیك بووه‌ته‌وه له گه‌یشتن به رێككه‌وتنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسلام ئاباد بۆ به‌كارهێنانی كایه‌ی ئاسمانی پاكستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێكی له‌م جۆره له‌ئارادا نییه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له سه‌ر زاری سێ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه نه‌یانوویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت له CNN بڵاو كراوه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه گوایه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌و زانیارییه نهێنییانه‌ی به په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌ی داوه گوتوویه‌تی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان نزیك بوونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به رێككه‌وتنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسلام ئاباد بۆ به‌كارهێنانی كایه‌ی ئاسمانی پاكستان.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پاكستان داوای له ئه‌مریكا كردووه "رێككه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتن" بۆ هاوكاری پاكستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا واژوو بكات و واشنتۆن پشتیوانی پاكستان بكات له رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هیندستان.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وامن و له‌وانه‌یشه مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت.
لای خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵودا رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنێكی له‌م جۆره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ئارادا نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له باره‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌مێژه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هه‌ماهه‌نگیدان و هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام راوێژ به یه‌ك ده‌كه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن