Mazın Asad
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
دیمەشق - AA
٣٣٧ کەسایەتی دیاری سووریا رایانگەیاند لە ئەنجامی سیاسەتە چەوتەکانی پەیەدە/پەکەکە زیاتر لە یەک ملیۆن کورد ناچاربوون سووریا جێبھێلن.
لە راگەیەندراوێکدا کە واژووی ٣٣٧ سیاسەتمەدار، چالاکوان، یاساناس و رۆژنامەنووسی تێدایە، ئیدانەی کردەوەکانی پەکەکە بە درێژایی ٣٠ ساڵ دەرھەق بە گەلی کورد و سیاسەتە ھەڵەکانی دوای ٢٠١١ کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پەیەدە/پەکەکە بە رەچاوکردنی سیاسەتەکانی وەک "بەزۆر چەکدارکردنی پیر و منداڵان، دانانی باج، کۆچی زۆرەملێ، رێگریکردن لە رۆژنامەوانان، دانانی سیستەمی ئایدۆلۆژی لە خوێندن و برسیکردنی مرۆڤەکان" ھۆکاربووە لە ھەڵاتنی زیاتر لە یەک ملیۆن کورد لە سووریا.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە پەیەدە/پەیەدە سیاسەتی رفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا پەیرەو کردووە و راشگەیەندراوە کە ئافرەتان لە سووریا یان بەھۆی دەستبەسەرکردنیان یاخود بەزۆر کۆچکردنیان لە سووریا رووبەڕووی ترس و دڵەڕاوکێ بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بانگەواز بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە بەرپرسیارێتیان لەبارەی سیاسەتەکانی پەیەدە/پەکەکە دەرھەق بە کوردانی سووریا جێبەجێ بکەن.