تەكنەلۆجيا و زانست

"پسپۆڕانی یاسایی و سیاسییەکان بەیەکەوە دەستووری هەرێمی کوردستان دادەڕێژن"

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، دکتۆر وەلی مەحمود حەمەد: "دەمانەوێت دەزگا ئەکادیمییەکان هەماهەنگ بن و کاریگەرییان هەبێت، پێشنیازی باش بدەن بۆ ئەوەی هاوکاری سیاسییەکانیش بکەن لە حوکمڕانیی و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان و لە ئەنجامدا میللەت پەسەندی ئەم دەستوورە بکات"

Heman Hussein Yaseen  | 28.11.2019 - نوێکردنەوە : 01.12.2019
"پسپۆڕانی یاسایی و سیاسییەکان بەیەکەوە دەستووری هەرێمی کوردستان دادەڕێژن"

Arbil

هەولێر - AA

زانکۆی کۆیە دووەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەنجامدا لەژێر ناوی "بەرەو دەستوورێکی ھاوچەرخ بۆ ھەرێمی کوردستان" کە تیایدا چەند پانێڵێک لەبارەی پڕەنسیپ و بنەما دەستوورییەکان ئەنجام دەدرێت کە هەریەک لە مامۆستا لە کۆلێژی یاسا زانکۆی سلێمانی، ئیسماعیل نامق و دادوەر لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، عوسمان یاسین عەلی بەشدارن، هاوکات لە پانێڵەکانی دواتریش مامۆستایانی بەشی یاسا لە زانکۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دید و تێڕوانینی خۆیان لەبارەی بنەماکانی دەستوور دەخەنەڕوو.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، دکتۆر وەلی مەحمود حەمەد رایگەیاند "بۆ ئیدارەدانی هەموو وڵاتێک پێویستە دەستوورێک هەبێت، ئەگەر دەستوور بۆ وڵاتانی دیکە پێویست بێت ئەوا بۆ هەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی پڕ کێشە و گۆڕانکاریدا، بوونی دەستوورێک بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی سنووری حوکمڕانی ئەم هەرێمە زۆر گرنگە، ئەمە بە ئەزموون بۆ ئێمە سەلمێندراوە چونکە پێش رووخانی رژێمی عێراق خاوەن دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان بووین و دەنگی لەسەر فیدرالی دابوو، بۆیە وەکو کیانێک لە ناوچەکەدا بووین".

دکتۆر وەلی مەحمود لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەستووری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ نووسرایەوە، هەموو واقعی هەرێمی کوردستانی بە نەزەڕ ئیعتیبار وەگرت و نەیتوانی وەکو کیانێک نەیناسێنی، بۆیە لە دەستووری عێراق ئەوە دیاریکراوە کە هەرێمێکی هەیە کە خاوەن یاسا و پەرلەمانی خۆیەتی، بۆیە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئەگەر لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوو لە ئەنجامی ململانێی سیاسیی پارتە سیاسییەکان و نەگەیشتن بە رێککەوتن و نەتوانراوە ئەم هەرێمی ببێت بە خاوەن دەستووی خۆی".

لەبارەی ئەرکی زانکۆکاکان و یاساناسەکان دکتۆر وەلی مەحمود گوتی: "ئەکادیمیی و یاساناسان بە توێژینەوە و گفتوگۆ زانستییانەکانیان دید و بۆچوونیان دەخەنەڕوو، دەمانەوێت دەزگا ئەکادیمییەکان هەماهەنگ بن و کاریگەرییان هەبێت، پێشنیازی باش بدەن بۆ ئەوەی هاوکاری سیاسییەکانیش بکەن لە حوکمڕانیی و لێکۆڵینەوە لە کێشەکان و لە ئەنجامدا میللەت پەسەندی ئەم دەستوورە بکات".

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە دوای تەواوبوونی کۆنفڕانسەکە، راسپاردەکان دەدەن بە لایەنی پەیوەندیدار و گوتی: "ئێمە هەموو توێژینەوە و راسپاردەکان دەدەین بە دەزگا پەیوەندیدارەکان و ئەوانیش کاری لەسەر دەکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın