جيهان, تەكنەلۆجيا و زانست

ناسا كەشتييەكى ئاسمانى رەوانەی هەسارەى مەريخ کرد

ئاژانسى ناساى ئەمريكى كەشتى ئاسمانى بە ناو "رۆڤەر"ى ناردە سەر هەسارەى مەريخ.

Mücahit Oktay  | 31.07.2020 - نوێکردنەوە : 05.08.2020
ناسا كەشتييەكى ئاسمانى رەوانەی هەسارەى مەريخ کرد

New York

نيويۆرك - AA

ئاژانسى ناساى ئەمريكى كەشتى ئاسمانى بە ناو "رۆڤەر"ى ناردە سەر هەسارەى مەريخ.

رۆڤەر، ئەم بەيانييە لە بنكەى هێزە ئاسمانييەكانى كاپ كاناڤێرال لە ويلايەتى فلۆريدا نێردرايە ئاسمان.

رۆڤەر لەسەر پلاتفۆرمێكى هەزار تەنى لە ماوەى پێنج چركەدا بەرەو ئاسمان رۆیشت. گەشتى ئەم كەشتييە بەرەو هەسارەى مەريخ حەوت مانگ دەخايەنێت و وا چاوەڕواندەكرێـت لە ١٨ى شوباتى ساڵى ٢٠٢١ لە سەرچاڵى جازيرۆ لە مەريخ بنيشێتەوە.

- "وەكو ئەوە وايە كونێك لە ئاسمان بكەيتەوە"

جێگرى بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى زانست لە ناسا، تۆماس زوربۆخن، لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ تەلەڤیزيۆنى ناسا گوتى، "لە پەيوەنديداين لەگەڵ كەشتييە ئاسمانييەكە، هەموو شتێك وەك ئەوە دەڕوات كە چاوەڕوان دەكرا".

زۆربۆخن، دەربارەى سەركەوتنى ناردنەكە گوتى، "وەكو ئەوە وايە كونێك لە ئاسمان بكەيتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın