تەكنەلۆجيا و زانست

گەنجانی ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا لە پێشانگایەکدا ئاشنادەبن بە ئەزموونی ٥٠ ساڵەی ناسا

- پێشانگای بۆشایی ئاسمانیی ناسا کە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا میوانداری نزیکەی چوار ملیۆن سەردانیکەری لە ١٢ وڵاتەوە کرد و دواجار هێنرایە شاری عەنتاب باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، گەنجانی ناوچەکە دەباتە گەشتی بۆشایی ئاسمان.

Fırat Özdemir  | 19.05.2022 - نوێکردنەوە : 20.05.2022
گەنجانی ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا لە پێشانگایەکدا ئاشنادەبن بە ئەزموونی ٥٠ ساڵەی ناسا

عەنتاب - AA

گەنجان لە ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو لەڕێگەی پێشانگای "Space Adventure " کە رەنگدانەوەی توێژینەوە و ئەزموونی ٥٠ ساڵەی ناوەندی نیشتمانیی بۆشایی و گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا ناسراو بە "ناسا" تیادا نمایش دەکرێت، بەرەو جێهانێکی دیکە گەشت دەکەن.

پێشانگاکە کە بە پاڵپشتی شارەوانیی گەورەشاری عەنتاب لە ٢٣ی نیسان لە سەنتەری زانستیی موزەیەن ئەرکول کرایەوە، دەتوانرێت بۆ ماوەی چوار مانگ بەبێ بەرامبەر سەردانی بکرێت. هەر لە پێشانگاکەدا لەڕێگەی چاویلکەی (VR)ەوە دەرفەتی گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان دەدرێتە سەردانیکەران.

لە پێشانگاکە کە زیاتر لە ٢٠٠ شوێنەوار لەخۆدەگرێت، پارچەی تایبەتی بۆشایی ئاسمان و دەیان ئامێری بۆشایی ئاسمانی تەکنەلۆجیای بەرز، نمایش دەکرێت.

لە پێشانگاکەدا، هەروەها بەردی مانگە راستەقینەکان و کۆپی مووشەکی بۆشایی ئاسمان، مۆدێلێکی مووشەکی (Saturn V) کە درێژییەکەی ١٠ مەترە، ئەو جلوبەرگانەی کە کەشتیوانە ئاسمانییەکان دەیانپۆشن و ئەو ئامێرانەی کە لە ئەرکەکاندا بەکاردەهێنرێن، هەروەها مۆدێلی کەشتییە ئاسمانییەکان نمایش دەکرێن.

پێشانگاکە کە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا میوانداری نزیکەی چوار ملیۆن سەردانیکەری لە ١٢ وڵاتەوە کرد و دواجار هێنرایە شاری عەنتاب باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، سەرنجێکی زۆری گەنجانی شارەکانی دەورووبەری عەنتاب-یش بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

پێشانگای بۆشایی ئاسمانیی ناسا بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن چینی خوێندکارانەوە پێشوازی لێدەکرێت و لەم چوارچێوەیەدا ئەزموونی بۆشایی ئاسمانییان پێ دەگەیەنرێت و سەبارەت بە بۆشایی ئاسمان دیدگایەک بە گەنجان دەبەخشرێت.

بەڕێوەبەری سەنتەری زانستی، مەهمەت کۆسەجەلی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە زۆربەی گەنجان سەردانی پێشانگاکە دەکەن و ئاواتەخوازن لە بواری توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیدا ئەزموون وەرگرن.

قوتابی قۆناغی سەرەتایی، ئیکرین دۆغان رایگەیاند "لە پێشانگاکەدا مووشەکی زەبەلاح هەبوون کە زۆر سەرنجڕاکێش بوون. من ویستم کە گەورە بووم، ببم بە کەشتیوانی ئاسمانیی. لە پێشانگاکەدا زۆر زانیاری فێربووم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın