Ruslan Rehimov
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
باکو - AA
ئەو مانۆڕە سەربازیە هاوبەشە گشتگیرەی هێزەکانی ئاسمانیی و وشکانیی ئازەربایجان و تورکیا لە ئازەربایجان دەستیان پێ کردووە، درێژەی هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، مانۆڕەکە کە دوێنێ دەستی پێ کرد ئەمڕۆ، یەکەم قۆناغی بەڕێوەدەچێت.
یەکە بەشدارەکانی مانۆڕەکە هەڵسەنگاندن بۆ رەوش دەکەن، ئەرکە جەنگییەکان دیاری دەکەن و بەدواداچوونی مەیدانی ئەنجام دەدەن.
لەو دیمەنانەی کە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بڵاوی کردووەتەوە، تانک و زرێپۆشەکان لە مەیدانی مانۆڕەکە بەدی دەکرێن.
لەو مانۆڕەدا، هێزەکانی ئاسمانیی و وشکانیی هەردوو وڵات بەشدارن.
مانۆڕی هێزەکانی ئاسمانیی لە باکو، نەخچیڤان، گەنجە، کوردەمیر و یەڤلا بەڕێوەدەچێت و تا ١٠ی ئاب بەردەوام دەبێت.
هەروەها مانۆڕی هێزەکانی وشکانیی لە باکو و نەخچیڤان بەڕێوەدەچێت و تا پێنجی ئاب درێژەی دەبێت.