Kübra Kara,Halil Demir
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
ئيستانبوڵ - AA
لە مزگەوتى ئاياسۆفياى گەورەی شەریف، وەك ئامادەكارييەك بۆ جەژنى قوربانى پيرۆز كارەكانى پاككردنەوە و پاقژكردن و دەرمانڕێژى ئەنجامدرا.
لە يەكەم رۆژى كردنەوەى مزگەوتى ئاياسۆفياى گەورەی شەریف بۆ پەرستش خەڵكى بە لێشاو سەردانى دەكەن و ئەو سەردانى كردنە لە رۆژى عەرفەدا زياتربوو. هاووڵاتييان بە رەچاوكردنى رێنماييەكانى خۆپاراستن و دوورە پەرێزى كۆمەڵايەتى دەكرێنە ژوورەوە.
لە دواى نوێژى عەسر تيمەكانى شارەوانى فاتيح كارەكانى پاككردنەوە و دەرمانڕێژكردنى پێش جەژنيان ئەنجامدا.
لەلايەكى ديكەوە، پارێزگارى ئيستانبول عەلى يەرليكايا، سەرۆكايەتى كۆبوونەوەى ليژنەى هەماهەنگى بەڕێوەچوونى نوێژى جەژنى لە مزگەوتى ئاياسۆفيا كرد و مزگەوتەكەى بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ ئێوارەش بەڕێوەبەرى گشتيى پۆليسى ئيستانبوڵ زافەر ئاكتاش، لە چوارچێوەى ئامادەكارييەكان بۆ جەژنى قوربان رێكارە ئەمنييەكانى بەسەركردەوە.