توركيا.. ٢١٣ هەزار و ٥٣٩ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە
- له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٢٩ هه‌زار و ٨٩١ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٦٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٢٩ هه‌زار و ٨٩١ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ پێنج هه‌زار و ٦٧٤ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٣ هەزار و ٢٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، ٩٦٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٨٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٥ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، چوار مليۆن و ٧٥٤ هەزار و ٣٣١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٢٩ هەزار و ٨٩١ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٦٧٤ حاڵه‌ت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٥٦١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٩،٣ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "دوێنێ ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٥٤٢ نەخۆش بوو ئەمڕۆ ئەو ژمارەيە بۆ ٥٦١ نەخۆش بەرزبووەتەوە. لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە ئەنجامى نزيكەى ٤٣ هەزار پشكنيندا ٩٦٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى حاڵەتە نوێكانى تووشبوون كە ماوەيەك بوو بۆ خوار ٩٠٠ حاڵەت داكشابوو ئێستا روو لە هەڵكشان كردووە. ژمارەى ئەو نەخۆشانە كە چاكبوونەتەوە و ژمارەى حاڵەتە نوێكانى تووشبوون لەيەكتر نزيكن".