Yıldız Nevin Gündoğmuş
02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٨٦ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٢ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٦٥ ههزار و ٥٥٥ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٥٨٥ بهرزبووهتهوه.٩٧٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتى ١٢٩ هەزار و ٩٢١ تووشبووى كۆرۆونا پاش وەرگرتنى چارەسەر لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٣٢ هەزار و ٣٢٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا ٧٨٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، ٩٧٤ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٢ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ١٠٣ هەزار و ٤٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٦٥ هەزار و ٥٥٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٥٨٥ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٦٣٣ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٢٧١ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٢٩ هەزار ٩٢١ نەخۆش.
- "پابەندبوونى توندتر، ئەنجامى باشترە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاندووه: "كۆى گشتى ژمارەى پشكنينەكانمان دوو مليۆن و ١٠٠ هەزارى تێپەڕاند. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە چاكبوونەتەوە ١٣٠ هەزارە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە پێويستيان بە چاودێرى چڕە، روو لە داکشانە. رۆژانى داهاتوو، پاكڕاگرتنى دەستەكانمان، پەيوەستە بە پابەندبوونمان بە رێنمايیەكانى بەكارهێنانى دەمامك و دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى پێكەوە. پابەندبوونى تووندتر، ئەنجامى باشترە".