توركيا, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ١٦٤ هەزار و ٢٣٤ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٩٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا، ٢٤ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٩١ ھەزار و ٦٥٧ کەس.

Merve Yıldızalp Özmen  | 24.06.2020 - نوێکردنەوە : 25.06.2020
توركيا.. ١٦٤ هەزار و ٢٣٤ تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٤٩٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکرا، ٢٤ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٩١ ھەزار و ٦٥٧، کۆی ئەوانەی بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٢٥ کەس.

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه‌ كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌توركیا خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٣ هەزار و ٤٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٤٩٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.

بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٨٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٤ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٨٣ هەزار و ١٢١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٩١ هەزار و ٦٥٧ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٢٥ حاڵه‌ت.

كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٩١٤ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٥٦ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٦٤ هەزار ٢٣٤ نەخۆش.

- "شەپۆلێك هەيە لە ژمارەى تووشبووانمان"

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: " شەپۆلێك هەيە لە ژمارەى تووشبووانمان. هەرچەندە ژمارەى پشكنينەكانمان ١٠ هەزار زياتربوو بەڵام ئەنجامەكە هەموومان لە بەرامبەر گەورەبوونى مەترسييەكە ئاگاداردەكاتەوە. هۆكارى زيادبوونەكە خاوبوونەوەى پابەندبوونە لەگەڵ هاتنى وەرزى هاوين. ئەم هاوينە جگە لە پابەندبوون بژاردەيەكى ديكەمان نييە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن