توركيا

ئاژانسى ئانادۆڵو بۆ يەكەم جار وێنەى بەرهەمهێنانى درۆنى كاميكازە دەگرێت

كۆمپانياى ئەندازيارى و بازرگانى تەكنەلۆجياى بەرگریی توركى (STM) كە "درۆنى كاميكازە" بۆ هێزە ئەمنييەكان دروستدەكات، كارەكانيان بەردەوامە بۆ دروستكردن و هەناردەكردنى بەرهەمى پێشكەوتوتر بەردەوامە.

Göksel Yıldırım  | 25.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.07.2020
ئاژانسى ئانادۆڵو بۆ يەكەم جار وێنەى بەرهەمهێنانى درۆنى كاميكازە دەگرێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

كۆمپانياى ئەندازيارى و بازرگانى تەكنەلۆجياى بەرگریی توركى (STM) كە "درۆنى كاميكازە" بۆ هێزە ئەمنييەكان دروستدەكات، كارەكانيان بۆ دروستكردن و هەناردەكردنى بەرهەمى پێشكەوتوتر بەردەوامە.

STM، بۆ يەكەم جار دەرگاى كۆمەڵگەى دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كە لاى راى گشتى بە "درۆنى كاميكازە" ناسراوە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو كردەوە.

- بنكەى بەرهەمهێنانى درۆنەكانى كاميكازە

تيمەکانی ئەندازیاریی كە لە كۆمەڵگەكەدا كار دەكەن، بە بەردەوامى كارەكانيان لەسەر سیستەمەكانى تەكتيك و ئۆتۆنۆم ئەنجامدەدەن.

لەم چوارچێوەيەدا ئەم كۆمەڵگەيە كار لەسەر بەرهەمەكانى كۆمپانياكە "درۆنە ئۆتۆنۆمەكان" تۆگان، ئالپاگو و كارگو دەكات و بووەتە ژێرخانى درووستكردنى بەرهەمى بەردەوام.

لە دامەزراوەكەدا رێكارى زياتر بۆ پاراستنى تەندروستى كارمەندان گراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، كارەكان بە چڕى بەردەوامە بۆ پێراگەياندنى ئەو راسپاردەيەى كە سوپاى توركيا داواى كردووە لە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى كارگو ئۆتۆنۆم.

تاقيكردنەوەكان لەسەر سەرجەم ئەو كارگويانەى كە دەدرێتە سوپاى توركيا بە شێوەيەكى ستاندارت لەگەڵ جۆرێتى ئەنجامدەدرێت. لەگەڵ ئەمەشدا ئەو بەرهەمانەى كە دەگەڕێندرێتەوە و ئەو قازانجانەى كە لە ماوەى بەرهەمهێناندا بەدەستدەهێندرێت بۆ بەرهەمهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى كارگو كاريگەرتر بەكاردەهێندرێت.

- رادەستكردنى كارگوى نوێ لە رێگەدايە

كۆمپانياى ئەندازيارى و بازرگانى تەكنەلۆجياى بەرگریی توركى (STM)، كە راسپاردەى زياتر لە ٥٠٠ كارگوى وەرگرتووە بۆ بەكارهێنان لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە، ئەمانە بە شێوەى بەش بەش رادەستدەكرێن. كۆمپانياكە لە كاتێكى نزيكدا كارگوى نوێ رادەستدەكەن.

نزيكە ساڵێكە سوپاى توركيا كارگو بەكار دەهێنێت. بەكارهێنانى كارگو لە گۆڕەپاندا سوودى هەبووە بۆ پەرەپێدان و زياتر كاريگەرى. بەم شێوەيە ئامرازێك بەدەست دەهێنرێت كە بەسەركەوتوويى لە دۆخى جياواز و لە ئەركى جياوازدا كاردەكات. كارگو، كە بەشێكى گەورەى داواكارييەكانى سوپاى توركيا دابيندەكات ئامانجيان ئەوەيە لە داهاتوودا بيگەێننە ئاستێكى بێوێنە.

- پۆلى كارگو لە نێوان ساڵێك بۆ ساڵ و نيوێك ئامادە دەبێت بۆ ئۆپەراسيۆن

پۆلى كارگو، كە خاوەنى توانايەكى يەكجار بەهێزى بينينى هەيە دەتوانێت بەتەنها ئەرك بەجێبگەێنێت، يەكەم بەكارهێنان بەشێوەى پۆل ساڵی پار ئەنجامدرا. لە ئەنجامى كارەكان توانرا زياتر لە ٢٠ كارگو بە شێوەى پۆل لەيەك كاتدا ئەرك بەجێبگەێنن.

پاش بە ئەنجام گەيشتنى ئەم پرۆژەيە لە ماوەى ساڵێك بۆ ساڵ و نيوێك دەتوانرێت رادەستى سوپاى توركيا بكرێت.

- دەتوانرێت كارگو لە پلاتفۆرمى جياوازدا بگونجێندرێت

كار لەسەر گونجاندنى كارگوكان لەسەر پلاتفۆرمى جياوازدا بەردەوامە.

كارگو، كە تاكو ئێستا لەلايەن سوپاى توركيا و يەكەكانى جەندەرمە بەكاردەهێندرێت، لە داهاتوودا لە دەريا و پلاتفۆرمى جياوازدا بەكاردەهێندرێت.

هەروەها كارەكان بۆ گونجاندنى كارگو لەگەڵ ئۆتۆمبێلى زرێپۆش و ئۆتۆنۆمى سیستەمى وشكانى بەردەوامە.

- كاتێكى كەم ماوە بۆ بەدەستهێنانى سەركەوتن لە هەناردەكردن

لە پاش بەكارهێنانى كارگو لەلايەن سوپاى توركياوە، بە تايبەتى لە بوارى نێودەوڵەتى ويستێكى زۆرى لەسەرە.

بۆ هەناردەكردنى درۆنی كاميكازە كارگو، گوتوێژەكان لەگەڵ سێ وڵات بەردەوامە. گفتوگۆكان لەگەڵ وڵاتە دۆستەكانى توركيا لەسەر ئاستى باڵادا بەشێوەيەكى باش بەڕێوەچووە. كۆمپانياى ئەندازيارى و بازرگانى تەكنەلۆجياى بەرگریی توركى، گوتوێژەكان لە بارەى هەناردەكردنى كارگو لە ماوەيەكى نزيكدا تەواودەكرێت و خۆى ئامادە دەكات بۆ واژۆكردنى يەكەم سەركەوتنى هەنارەكردنى سسیتەمى ئۆتۆنۆم.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın