Ferdi Türkten
21 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، چوار هەزار و ٦١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشانكراون، ١١٩ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە ٩٥ هەزار و ٥٩١ و گيانلەدەستدانيش گەيشتە دوو هەزار و ٢٥٩ کەس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە خۆدەگرێت بڵاوكردەوە.
بە گوێرەى نەخشەكە، كۆى گشتيى، ٧١٣ هەزار و ٤٠٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٩٥ هەزار و ٥٩١ حاڵەتى تووشبوون و دوو هەزار و ٢٥٩ گيانلەدەستدان ههیه. كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان هەزار و ٨٥٦ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن هەزار و شەش نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٤ هەزار ٩١٨ نەخۆش.
هەر بەپێى ئامارەكان، ئەمڕۆ ٣٩ هەزار و ٤٢٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە و چوار هەزار و ٦١١ حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە، هەزار و ٤٨٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١١٩ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، تێیدا هاتووه: "ئامارەكان ئەوەمان پێدەڵێت؛ بێ ئومێد مەبە، بە ئاسانى وەريمەگرە. بيرتان نەچێت ئەمانە هەردووكيان لە ڤايرۆسەكە مەترسيدارترن. با سووربين لەسەر بەردەواميدان بە رێكارەكانى خۆپارێزی. بەريەككەوتن، مەوداى نێوانتان، دوورپەرێزى".