Aybüke İnal Kamacı
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥٨ هەزار و ٨٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٠ هەزار و ٣١٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٤٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٥٨ هەزار و ٨٩٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٠ هەزار و ٣١٦ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و سێ هەزار و ٥٤٦ نەخۆش تۆماركراوە و ٢٤٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٢١ هەزار و ٢١٨ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٨٠٠ هەزار و ٢٨٦ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٢ مليۆن و ٤٣٩ هەزار و ٥٢٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٢٤ هەزار و ٦٠١ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٨ هەزار و ٩٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٣٤٧ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧٣،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤١،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سێ هەزار و ٥٤٦ نەخۆشى نوێمان هەيە. داكشان لە ژمارەى نەخۆشە چالاكەكان و ئە نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە. پابەندبوون بە رێكارەكان و سنوورداركردنەكان ئەنجاميان دەبێت. لەو بڕوايەداين كە ئەنجامى روونتر وەردەگرين. پێكەوە دەتوانين لەمەدا سەركەوتووبين. پێكەوە بەرەنگاربوونەوە لە ڤايرۆسەكە بەهێزترە".