Fuat Kabakcı
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٥٤ مليۆنى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ههرێمهكان، لە سەرانسەرى جيهان ٥٤ مليۆن و هەزار و ١٨٩ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.
چوار يەكەمین ئەو وڵاتانەى كە لەسەر ئاستى جيهان زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان تێدا تۆماركراوە هاوكات هەمان ئەو وڵاتانەن كە زۆرترين تووشبووى تێدا چاكبوونەتەوە.
لە ئەمريكا ١٠ مليۆن و ٥٩٥ هەزار و ٩٢٩، لە هيندستان نۆ مليۆن و ٦٠٥ هەزار و ٢٢٤، لە بەڕازيل شەش مليۆن و ٢٢٢ هەزار و ٧٦٤ و لە رووسيا دوو مليۆن و ٢٧٥ هەزار و ٦٥٧ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوتوون.
هاوكات لە توركيا لە ٢٠ى كانوونى يەكەمەوە يەك مليۆن و ٨٠٠ هەزار و ٢٨٦ تووشبووى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.
هەروەها له ئەرژەنتين يەك مليۆن و ٣٦٢ هەزار و ٦١٧ و لە كۆلۆمبيا يەك مليۆن و ٣٦٢ هەزار و ٥٤٣ تووشوو چاكبوونەتەوە.
لەئێستادا لە سەرانسەرى جيهان، ٢١ مليۆن و ٣٢٨ هەزار و ٨٧٨ تووشبوو لە ژێر چارەسەردان.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له مانگى كانوونى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە شارى وهانى چین سهریههڵدا، دوای ئهوهی به زياتر لە ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا تەشەنەى كرد، بووه پهتایهكی جیهانگیر.
تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان گەيشتووەتە ٧٧ مليۆن و ٢٧ هەزار و ٦٥٤ كهس و يەك مليۆن و ٦٩٧ هەزار و ٥٨٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.