01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
خۆپيشاندەرانى سەر بە حەشدى شەعبى نزيك لە ئێران پاش بانگەوازى "لە بەردەمى باڵیۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا بكشێنەوە" دەستيان بە كشانەوە كرد.
خۆپيشاندەران كە زۆربەيان گرووپى سەر بەميليشياى كەتيبەكانى حزبوڵڵا بوون، پاش ماوەيەك بە دەنگى بانگهێشتەكەى حەشدى شەعبييەوە هاتن و بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمريكایان چۆڵكرد.
ميليشيا عێراقييەكان، چادر و خێوەتەكانيان هەڵگرت و ئەو ناوچەيەيان بەتەواوەتی چۆڵكرد.
حەشدى شەعبی داواى لە لايەنگرانى كردبوو "بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا چۆڵبكەن" بەڵام لاينگرانى كەتيبەكانى حزبوڵڵا ئەم داواكارييەيان رەتكردبوويەوە و سوور بوون لەسەر مانەوەيان.