Bayram Altuğ
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ - AA
بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم، ئاشكرایكرد هەرچەندە لەم رۆژانەدا هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە لەبارەى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، بەڵام لەم بابەتەدا پێویسته "بە ورياييەوە گەشبين" بین.
تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم لە ناوەندى رێكخراوى تەندروستیى جيهانیی، لەجنێڤەوە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەيەكى لەگەڵ پسپۆرانى پەتازانی رێكخراوەكە ئەنجامدا.
ئادهانۆم سەرنجى بۆ زيادبوونى حاڵەتەكانى تووشبوون لە جەمسەرى باكوور راكێشا و رایگهیاند: "لە ئێستادا زۆر نيگەرانين لە زيادبوونى حاڵەتەكانى تووشبوون لە چەند وڵاتێكدا. بە تايبەتى لە ئەورووپا و ئەمريكا كە كارمەندانى تەندروستى و سیستەمى تەندروستى له داڕمان نزیكدهبێتهوه".
ئاماژەى بەوەشكرد، لە ساڵى ٢٠٢١دا پێويستيان بە ٢٣ مليار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا.
سەبارەت بە كارەكانى ڤاكسينى كۆرۆناش، بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم، جەختى لەوە كردەوە هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە و ئەوەشى راگەياند كە لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان بە "ورياييەوە گەشبينن" لەو ڤاكسينانەى كە لە مانگەكانى داهاتوودا دەخرێتە بازارەوە.
دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم گوتيشى، "ئێستا كاتى خاوبوونەوە نييە".