Ömer Tuğrul Çam
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
بڕۆكسل - AA
يەكێتیى ئەورووپا لە چوارچێوەى كارەكانيدا بۆ كرينى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، گرێبەستێكى كڕينى ڤاكسينەكە لەگەڵ كۆمپانياى CureVac واژوودەكات.
گرێبەستە نوێكە لەلايەن سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتیى ئەورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دهرلاين-ەوە راگهیهنرا.
ئۆرسولا ڤۆن دهرلاين رایگهیاند: "بە مەبەستى كڕينى ڤاكسينى COVID-19 بۆ ئەورووپييەكان سبەى رەزامەندیى لەسەر گرێبەستێكى نوێ دەدەين. لە رێگەى ئەم گرێبەستەوە كۆمپانياى CureVacى ئەورووپى ٤٠٥ مليۆن ژهمه ڤاكسين بەرهەمدەهێنێت و پێماندەدات".
ڤۆن دهرلاين ئاماژەى بەوە كرد كە ئەمساڵ يەكێتیى ئەورووپا لەگەڵ بانكى وەبەرهێنانى ئەورووپا سندوقێكيان بۆ كۆمپانياى CureVac دابين كردووە و رایگهیاند: "ئێستا پێشكەوتنێكى بەرچاو هەيە. ئەگەر متمانە و كاريگەريى ڤاكسينەكە بسەلمێنرێت ئەوە هەر ئەندامێكمان لە هەمان كات و هەمان بارودۆخدا دەبێتە خاوەنى ئەم ڤاكسينە".
يەكێتى ئەورووپا گفتوگۆى كڕينى ڤاكسينى لەگەڵ كۆمپانياى CureVac كە ناوەندەكەى لە ئەڵمانيايە و كۆمپانياى Modernaى ئەمريكى كە ئەمڕۆ كاريگەرى ڤاكسينەكەى بە رێژەى ٩٤ لەسەد راگەياند، بەڕێوەدەبرد.