Abidin Mutlu Bozdağ
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا، مايك پۆمپيۆ، لە رێگەى فڕۆكەيەكى تايبەتەوە لە فەڕەنساوە گەيشتە فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى ئيستانبوڵ.
ئەو فڕۆكەيەى كە مایك پۆمپيۆ-ى هەڵگرتبوو لە بەشى VIPى فڕۆكەخانەكە نيشتەوە.
پۆمپيۆ، لە رێوشوێنێكى ئەمنى توندا بە كاروانێكى ئۆتۆمبيل فڕۆكەخانەى جێهێشت.