Nuri Aydın
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
رۆژنامەنووس جۆشكون ئارال، بەبۆنەى "رۆژى جيهانيى پەنابەران"وە و بەهۆى پێشانگاى Exodus Fotoğraf كە چيرۆكى پەنابەرانى كردووەتە بابەت و بەشێوەيەكى ديجيتاڵى پێشكەشدەكرێت، لە پەخشێكى راستەوخۆ لە رێگەى هەژمارى خۆى لە ئينساتگرام جەختى لەسەر هەوڵدان بۆ باشتركردنى دۆخى پەنابەران كردەوە.
ئەو پێشانگايەى ئاژانسى ئانادۆڵو كە لە چوارچێوەى پرۆژەى Exodus-Deja vu بە هاوبەشى لەگەڵ كۆميسيۆنى باڵاى پەنابەران سەربە نەتەوەيەكگرتووەكان و رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى و هاوبەشيى راگەياندنى جيهانى، بە هۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە رۆژى ٢٠ى حوزەيران كە دەكاتە رۆژى جيهانيى پەنابەران بە شێوەيەكى ديجيتاڵ ئەنجامدرا.
Exodus-Deja vu، لە ساڵى ٢٠١٦وە كە بۆ يەكەم جار رێكخرا و تاكو ئێستا بايەخى نێودەوڵەتى كۆكردووەتەوە، كارى فۆتۆگرافەر و پەيامنێرى بەناوبانگى وەكو جۆشكون ئارال، گولێرمۆ ئارياس، ياڵدا موعەيرى و سێرگى پۆنۆمارێڤ لە خۆدەگرێت.
رۆژنامەنووس جۆشكون ئارال، بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو باسى گرنگيى رۆژى جيهانيى پەنابەران و پرۆژەكەى كرد.
ئارال، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە كە پەنابەران بۆ مانەوە لە ژيان هەوڵ دەدەن رايگەياند كە ڤايرۆسى كۆرۆنا تاكە كێشەى ئەوان نييە و پێويستە بۆ چاككردنەوەى دۆخەكەيان هەوڵى تەواو بدرێت.
ئارال، ئاماژەى بەوەش كرد كە نەهامەتییەکانی پەنابەران هيچ نەگۆڕاوە و گوتى، "سى ساڵ تێپەڕى، نەهامەتييەكانى پەنابەران لەم جوگرافيايە هيچ نەگۆڕا. لە ساڵى حەفتاكان لە عێراق قەيرانێك دروستبوو. من لەو كاتەدا بڕيارمدا وێنە و چيرۆكى پەنابەران بگەیەنمە هەموو جيهان".
- پرۆژەكە بە چاوپێكەوتنى زۆرترەوە بەردەوام دەبێت
يەكەم پێشانگاى Exodus لە ساڵى ٢٠١٦دا لە كوالالامپور كرايەوە، لە دواى ئەوێ لە شارەكانى بانكۆك، چيانگ ماى، ئەنقەرە و ئيستانبوڵيش كرايەوە.
پێشبينى ئەوە دەكرا كە لە ساڵى ٢٠٢٠دا پێشانگاكە لە ئەوروپا و ئەمريكا بسوڕێتەوە، بەڵام بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ئەم پلانە هەڵپەسێردرا.
لەسەر ئەوە رێكخەرەكان، بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆجياى پێشكەوتوو ئامادەكارييەكانيان بۆ پێشانگايەكى ئەلكترۆنى تەواوكردووە.
دەتوانرێت وێنەكان و پرۆژەكە لە رێگەى ماڵپەڕى "www.exodus-dejavu.com" بەشێوەيەكى ئۆنلاين ببينن.